هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

عێراق هەموو گۆڕە بەکۆمەڵەکانی قوربانیانی دەستی داعش هەڵدەداتەوە

خالید تائی

تیمێکی تەکنیکی عێراقی گۆڕێکی بەکۆمەڵ هەڵدەداتەوە، کە تەرمی چەندین قوربانی دەستی داعشی تێدایە لە بینای کۆشکی سەرۆکایەتی لە شاری تکریت لە پارێزگای سەڵاحەدین، 24 ئەیلول. [خاوەنی وێنە: دەزگای شەهیدانی عێراق]

تیمێکی تەکنیکی عێراقی گۆڕێکی بەکۆمەڵ هەڵدەداتەوە، کە تەرمی چەندین قوربانی دەستی داعشی تێدایە لە بینای کۆشکی سەرۆکایەتی لە شاری تکریت لە پارێزگای سەڵاحەدین، 24 ئەیلول. [خاوەنی وێنە: دەزگای شەهیدانی عێراق]

بەرپرسێکی عێراقی هەینی (4 کانونی دووەم) وتی حکومەتی عێراق پلانی هەیە هەموو گۆڕە بەکۆمەڵەکانی تەرمی قوربانیانی دەستی داعش هەڵبداتەوە لە ساڵی 2019.

ئەندامی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، فازڵ غەراوی وتی ئەو ئەو گۆڕانەی هەڵدەدرێنەوە تەرمی مەدەنییەکان و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانیان تێدان کە لەلایەن داعشەوە کوژران لەنێوان ساڵانی 2014 و 2017.

بە دیارونای وت بەگوێره‌ی پلانەکە، تیمەکانی دەزگای شەهیدانی عێراق گۆڕەکان هەڵدەدەنەوە بەپێی رێکارە نێودەوڵەتییەکان، بۆئەوەی دڵنیاببنەوە لەوەی هیچ نیشانە و بڵەگەیەکی تاوانەكان لەکاتی پرۆسەکەدا لەناونەچن.

وتی ئەندامانی تیمەکان شارەزایانی حکومی لەخۆدەگرن بۆئەوەی "تەرمی قوربانییەکان دەربهێننه‌وه‌".

ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و شارەزیانی پزیشکی داد گۆڕێكی بەکۆمەڵی قوربانیانی دەستی داعش دەپشکنن لە ناوچەی ئەلبو عیسا لە پارێزگای ئەنبار، وەك لەم وێنەیەدا دەردەکەوێت كه‌ له‌ کانونی یەکەمی 2016 گیراوه‌. [خاوەنی وێنە: دەزگای شەهیدانی عێراق]

ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و شارەزیانی پزیشکی داد گۆڕێكی بەکۆمەڵی قوربانیانی دەستی داعش دەپشکنن لە ناوچەی ئەلبو عیسا لە پارێزگای ئەنبار، وەك لەم وێنەیەدا دەردەکەوێت كه‌ له‌ کانونی یەکەمی 2016 گیراوه‌. [خاوەنی وێنە: دەزگای شەهیدانی عێراق]

وتی ژمارەی تەواوی قوربانییەکان نەزانراوە "چونکە گۆڕی بەکۆمەڵی بچوك هەن کە 10 بۆ 30 تەرمی قوربانییان تێدایه‌ و هه‌روه‌هاگۆڕێكی بەکۆمەڵی گەوره‌ بەناوی خەفسە لە باشوری موسڵكه‌ دەوترێت هەزاران تەرمی تیادایە".

نزیکەی 200 گۆڕی بەکۆمەڵ هەن کە تەرمی قوربانییەکانی دەستی داعشیان تێدان و زۆربەیان لە باکوری وڵاتن.

وتی ژمارەیەکی کەم گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە لە پارێزگای سەڵاحەدین و هەڵدراونەتەوە و تەرمەکان دەرهێنراونه‌ته‌وه‌ بۆئەوەی بناسرێنەوە.

غەراوی وتی: "هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەبێت وێنەیەکی تەواومان بداتێ لەسەر کۆی گشتی ژمارەی ئەو کەسانەی کوژراون و زانیاری دیکەش لەسەر شێوازی کوشتنیان."

وتی ناسنامەی قوربانییەکان بە پشکنینی دی ئێن ئەی ئاشکرادەکرێت کە دەبێت یەکسانبێت لەگەڵ باوك و دایك یان ئەندامانی دیکەی خێزانی قوربانییەکەدا کە لەژیاندا ماون.

کۆتایی ئازاری خێزانەکان

غەراوی وتی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی باڵای مافەکانی مرۆڤ داوای لە حکومەت کردووە پشتیوانیی تەکنیکی و لۆجستی و یاسایی دابینبکات بۆ تیمەکان بۆئەوەی کارەکانیان بەخێرایی ئەنجامبدەن.

وتی کۆتاییهێنان بەم کەیسە قۆناغی ئازارچەشتنی خێزانەکان کۆتایی پێدێنێت و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ خەڵك دەیەوێت چاره‌نوسی منداڵەکانیان بزانن و تەرمەکانیان بۆ بگەڕیێنرێنەوە بۆ ئەوەی پرسە دابنێن.

وتیشی ئەمە وادەکات ئەندامانی خێزانی قوربانییەکان داوای مافه‌ یاساییه‌كانیشیان بکەن.

غەراوی وتی کۆتایی ساڵی رابردوو تیمێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بەرپرسبوو لە لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش پشکنینی بۆ شوێنی گۆڕێکی بەکۆمەڵ کرد لە شاری شەنگال لە پارێزگای نەینەوا کە تەرمی مەدەنییە ئێزیدیەکانی تێدابوو.

وتی تیمەکە ئه‌و گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵانه‌شی پشکنی كه‌ هیقوربانیانی كۆمه‌ڵگوژیی کەمپی سپایکەر بوون لە سەڵاحەدین و وتیشی بڕیارە سەردانی دیکە بۆ ئەو شوێنانە بکەن کە گۆڕی دیکەیان لێیه‌.

هه‌روه‌ها وتی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانیی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئەنجامدەران بدرێنە دادگا و لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە دادگایی بکرێن، بەگوێره‌ی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500