شەڕکەرانی ریکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) چەند ناوچەیەکیان گرت لە دەوروبەری رهمادی، ناوەندی پارێزگای ئەنبار، چوارشەممە (27 ئەیلول) لە هەوڵێکی ئاشکرادا بۆ لادان لە هێرشەکانی سەر دوایین پێگەکانی لە عێراقدا بەڵام بەخێرایی تێکشکان، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
دزەکەران بۆ ماوەیەکی کەم سێ ناوچەیان لە نزیك شارەکە گرت بەڵام دوای چەند کاتژمێرێك شەڕی قورس کە کوژراوی لەهەردوو لا لێکەوتەوە، هەرسێ ناوچەکە گیرانەوە.
بەرپرسی پۆلیسی پارێزگاکە، لیوا هادی کەسار رزەیج، وتی: "هێزە ئەمنیەکان و خێڵهكان گەڕەکەکانی تاش و مەجر و کەی-7 یان گرتەوە."
وتیشی: "هەموو ئەندامانی داعش کوژران."
ئۆپەراسیۆنەکە پێدەچێت هەوڵێك بوبێت بۆ دابەشکردنی هێزە ئەمنیەکان لە هێرشێكدا کە هەفتەی رابردوو دەستیانپێکرد دژی دوایین دوو پێگەی گروپەکە لە عێراق کە یەکێکیان بریتییه له زنجیرەیەك شارۆچکه لە سەروی دۆڵی فوراتهوه لە رهمادییەوە.
رزەیج بە دیارونای وت 29 مەدەنی و ئەندامی هێزه ئەمنیهكان کوژران یان برینداربوون لە هێرشەکەدا.
وتیشی: "ئەو هێرشە شکستخواردووە تێكشكان و سهرلێشێواوی گروپەکە دەسەلمێنێت و هەروەها توانای باڵای هێزە ئەمنیەکان و تواناییان بۆ مامەڵەکردنی خێرا لەگەڵ هێرشە تیرۆرستیەکاندا پشتڕاستدەکاتەوە."