هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق 11 توندڕەو دەکوژن لە ئەنبار

یانزە ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە چەند ئۆپەراسیۆنێكدا کوژران لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا لە چه‌ند ناوچەیه‌كی جیاوازی شاران و بیابانه‌كه‌ی ئەنباردا، بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەنبار، لیوا هادی کەسار رزەیج، هەینی (6 تەمموز) رایگەیاند.

رزەیج بە دیارونای وت: "هێزە هاوبەشەکان 13 ئۆپەراسیۆنی ئەمنییان ئەنجامدا و 11 تیرۆرستیان کوشت لە پێکدادانەکاندا لە باشوری ره‌مادی و رۆژهەڵاتی فەلوجە."

وتیشی: "چەکی جۆراوجۆر دەستی بەسەردا گیرا و هەشت حەشارگە و بارەگای نهێنی داعش لەو ئۆپەراسیۆنانەدا تێکشکان."

هەروەها وتی زۆربەی ئۆپەراسیۆنەکان بە هاوكاریی خەڵکی نێوخۆیی و جوتیاران ئەنجامدران لە گوندەکانی رۆژهەڵاتی فەلوجە.

وتیشی: "ئەمە دەستکەوتێکی زۆر گرنگه‌، چونكه‌ بەردەوامیی هاوکاری هاوڵاتیان لەگەڵ هێزە ئەمنیەکاندا مانای وایە تیرۆریزم ناگەڕێتەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500