شوێنێکی حەوانەوەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە باشوری بەغدا تێكدرا و شەش گومانلێکراو دەستگیرکران لە ئۆپەراسیۆنێکی بنکەفراوانی هاوبەشی پۆلیس و سوپادا، وەزارەتی ناوخۆی عێراق دووشەممە (25 ئەیلول) رایگەیاند.
وتەبێژی وەزارەت عەمید سەعد مەعەن بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەیەك و 17 بۆمبی دەستکرد، 1 پشتێنی بۆمبڕێژكراو، هاوەن، چەکی سوك و مامناوەندییان دەستبەسەراگرت".
وتی گومانلێکراوێکیشیان دەستگیرکرد کە دانی نا بە تێوەگلانیهوه لە شانەیەکی تیرۆریستی کە بیناکەی وەك بنکە بەکارهێنابوو.
وتیشی: "ئۆپەراسیۆنەکە، کە لە بەیانی دووشەممەدا لە عوبەیدی باشوری بەغدا ئەنجامدرا، پێنج گومانلێکراویشی تێدا دەستگیرکرا."