هه‌واڵه‌كانی عێراق

دوو خۆکوژ لە باشوری بەغدا کوژران

هێزە ئەمنییەکانی عێراق سەرلەبەیانی دوشەممە (8 ئاب) دوو خۆکوژیان کوشت لە ئۆپەراسیۆنێکی پێشدەستانەدا کە بینایەکی بەتاڵی کردبووە ئامانج کە لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ەوە لە باشوری بەغدا بەکارهێنرابوو، وەك وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەت عەمید سەعد مەعەن بە دیارونای وت: "دوو خۆکوژ کوژران و دوو پشتێنی بۆمبڕێژکراو و چەکێکیش دەستیان بەسەرداگیرا، لە ‌ئۆپەراسیۆنێکی پێشدەستانەدا کە دوای دەستخستنی زانیاریی هەواڵگریی ورد لە عەین جەبوری باشوری بەغدا ئەنجامدرا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500