هێزەکانی عێراق پێنجشەممە (11 کانونی دووەم) 16 بۆمبی دەستکردیان دۆزیەوە کە هی رێکخراوی "دەولەتی ئیسلامی" (داعش) بوون لەماوەی ئۆپەراسیۆنێکی پشکنیندا لە ناوچەی تابی، 12 کیلۆمەتر لە باشوری بەغدا.
عەقید ریاز حسێن وەیلی لە فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا بە دیارونای وت: "بە پشتبەستن بە زانیاری دانیشتویەك، هێزە ئەمنیەکان 16 بۆمبی دەستکردی نێوخۆیان دۆزیەوە کە بۆ تەقاندنەوە شاردرابوونەوە لە باشوری بەغدا."
وتیشی: "هێزە ئەمنیەکان سێ گومانلێکراویان دەستگیرکرد لەنزیك ناوچەکە و گومانلێکراوێکی تریشیان دەستگیرکرد بەگوێرەی زانیاری [هەواڵگیری] کە زۆر سەردانی شوێنەکەی کردووە."
هەروەها وتی: "یەکەی ئەندازیاری سەربازی بۆمبە دەستکردە مەترسیدارەکانی لەو شوێنەدا تەقاندەوە."