پۆلیسی عێراق 25 کەسی داواکراوی دەستگیرکرد، لەنێویاندا ئەندامی شانە نوستووەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە گوندێکی رۆژئاوای کەرکوك، پۆلیسی کەرکوك پێنجشەممە (17 ئاب) رایگەیاند.
وتەبێژی پۆلیس، عەقید سەلام جاف، بە دیارونای وت: "بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە، پۆلیس سەرلەبەیانی پێنجشەممە هێرشێك و ئۆپەراسیۆنێکی پشکنینی ئەنجامدا لە گوندی باجوانی قەزای دوبز."
وتیشی ئۆپەراسیۆنەکە، كه پشتی بهستبوو به هەواڵگریی پێشوەخت، بووههۆی دەستگیرکردنی 12 گومانلێکراوی تیرۆریزم و 13 گومانلێکراوی تر.
هەروەها وتی: "چەكی سوك و مامناوەند و دینامیتیش بە دەستگیراوان گیراوە."