هه‌واڵه‌كانی عێراق

پۆلیسی ئەستەنبوڵ زیاد لە 62 کەس دەستگیردەکات بە گومانی پەیوەندی له‌گه‌ڵ داعش

پۆلیسی ئەستەنبوڵ 62 بیانیی دەستگیرکردووە بە گومانی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە بەسەردادانێکی شەودا، ئاژانسی فرانس پرێس هەینی (1 کانونی یەکەم) رایگەیاند.

پۆلیس ئۆپەراسیۆنی رۆژانە ئەنجامدەدات دژی شانەکانی داعش لەو وڵاتەدا، دوای نیگەرانی دەربارەی پەڕینەوەی سەدان ئەندامی گومانلێکراوی داعش بۆ ناو تورکیا لەڕێگەی سوریاوە.

ئاژانسی هەواڵی دۆگانی سەر بە کەرتی تایبەت رایگەیاند كه‌ گومانلێکراوه‌كان دەستگیرکران لەکاتی بەسەردادانی 12 ئه‌درێسدا لە هەشت گه‌ڕه‌كی ئەستەنبوڵ.

راشیگەیاند كه‌ گومانیان لێكراوه‌ بە گواستنەوەی پاڵپشتی دارایی بۆ چەکداران له‌ "ناوچەكانی پێکدادان"، له‌كاتێكدا بەرپرسان دەستیشیانكردووه‌ بە پرۆسەی رادەستکردنەوەیان.

مانگی رابردوو، دۆگان رایگەیاند نزیکەی 800 ئەندامی گومانلێکراوی داعش بەنایاسایی لە سوریاوە هاتوونەتە ناو تورکیاوە، هەرچەندە نەیوت لە چ ماوەیەکدا.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆ، مانگی رابردوو پۆلیس 634 گومانلێکراوی داعشی دەستگیرکرد.

نیگەرانی لەوە هەیە ئەم بیانیانەی شەڕیان لە سوریا و عێراق کردووە ببنە مەترسی ئەمنی بۆ وڵاتەکانی خۆیان کە دەگەڕێنەوە، چونکە داعش بەشێوەیەکی بەرچاو خاکی لەدەستداوە لە عێراق و سوریا.

ناوه‌ندی سوفان، كه‌ گروپێکی شیکاری ئەمنی قازانجنه‌كه‌ره‌، لە تشرینی یەکەمدا رایگەیاند لانیکەم 5,600 کەس، کە دانیشتووی 33 وڵاتن، گەڕاونەتەوە وڵاتەکانیان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500