هێزەکانی سوریای دیموکرات هێواش بوونەتەوە لە شەڕیاندا بۆ رەققە بەهۆی بەگریی توند لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)هوه کە شارەکەی بە چڕی مینڕێژکردووە، ئاژانسی فرانس پرێس چوارشەممە (9 ئاب) رایگەیاند.
ئهم هاوپەیمانێتییه عەرەب-کورده چونەناو رەققەوە پێش چەند مانگێك بە پاڵپشتی هاوپەیمانان و لەوکاتەوە زیاتر لە نیوەی شارەکەیان گرتووە، وتەبێژی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فوڕات، جیهان شێخ ئەحمەد، رایگەیاند.
بەڵام پێشڕەویی هێزەکە رووبهڕووی بەربەست بۆتهوە لەلایەن داعشەوە کە بە سەختی شهڕدهكات بۆ مانەوە لەو پایتەخته سوریەكهی بهناو "خەلافەت"هكهی خۆیدا.
خاتو جیهان وتی: "هێزەکانمان بەردەوامن لە پێشڕەویکردن لەناو رەققەدا بەڵام بە هێواشی."
وتیشی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستیانگرتووە بەسەر نۆ گەڕەكدا لە رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی شارەکە لەکاتێكدا داعش بەرگرییەکی توندی کرد بۆ گەڕەکی حەوتەم.
هەروەها وتی: "دوای گەمارۆدانی لە چوار لاوە، داعش هیچ بژاردەیەکی نیە تەنیا خۆبەدەستەوەدان یان مردن نەبێت. ئەمەش وایکردووە بەرپەرچدانەوەكهی توندتربێت."
وتیشی داعش تەقەمەنیی چاندووە "لە هەموو سانتیمەترێكی" شارەکەدا کە بەرەوپێشچوونی هێزەکانی سوریای دیموکراتی خاوکردۆتەوە.
ناوبراو وتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رووبەڕووی نیشانەگران و درۆنی چەکلێبەستراوی داعش بوونهتەوە و ئاماژەشیدا بهوهی گروپەکە هێرشی به شێوازی كۆماندۆ ئەنجامداوە لەو ناوچانهدا كه بەمدواییانە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە گیراون.
بەڵام وتی هەڵمەتەكه بەرەوپێشدەچێت "بە هەنگاوی بەردەوام، ههرچهنده هێواشیش بێت".