هه‌واڵه‌كانی عێراق

هاوپەیمانی عەرەب-کورد ئەنجومەنی رەققەی دوای داعش پێکدەهێنێت

هێزەکانی سوریای دیموکرات سێشەممە (18 نیسان) دروستکردنی "ئەنجومەنێکی مەدەنی" راگەیاند بۆ به‌ڕێوه‌بردنی شاری رەققەی سوریا دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "ئه‌ركی ئەنجومەنی مەدەنی رەققە به‌ڕێوه‌بردنی رەققە و ناوچەکانی دەورەبەری دەبێت دوای رزگارکردنی."

ئەنجومەنەکە لەکاتی کۆبونەوەیەكدا راگەیەندرا لە عەین عیسا کە پێگەیەکی بەهێزی پشێوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بوو بەدووریی 50 کیلۆمەتر لە باکوری رەققەوه‌ لە باکوری سوریا.

هێزەکانی سوریای دیموکرات هێرشێکیان دەستپێکرد لە تشرینی دووەمدا بۆ گرتنەوەی رەققە بە پاڵپشتی هاوپەیمانان. بەڵام پرسیاری گرنگ ئەوەبووە کێ شارەکە به‌ڕێوه‌ده‌بات دوای گرتنی.

وتەبێژێکی ئۆپەراسیۆنی رەققە، جیهان شێخ ئەحمەد، وتی: "ئەنجومەنەکە لەوکەسانە پێکهاتووە کە لەبنەڕەتدا خەڵکی پارێزگای رەققەن. (هێزەکانی سوریای دیموکرات) متمانەی پێدەدات دوای گرتنەدەستی شارەکە کاتێك داعش وەدەردەنرێت."

چەند سەرۆك خێڵ و کەسایەتییەکی رەققە بەشداربوون له‌ کۆبوونەوەی دامەزراندنی ئەنجومەنەکەدا، کە له‌ شێوازی دامه‌زراندنی ئەنجومەنی تر ده‌چێت لەو شارۆچکانەدا كه‌ لەدەست داعش رزگاركراون لەلایەن هاوپەیمانی عەرەب-کوردەوە.

بەگوێرەی وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات، تەلال سیلۆ، ئەنجومەنێکی سەربازیش "بەمزوانە" پێکدەهێنرێت و بەرپرسدەبێت لە ئاسایشی شارەکە دوای وەدەرنانی داعش.

سیلۆ وتی: "هێزەکانی سوریای دیموکرات راهێنان بە خەڵکی ره‌سه‌نی رەققە ده‌كه‌ن بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی شارەکە دوای ئازادکردنی."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500