هێزەکانی سوریای دیموکرات لهسهدا 90ی رەققەیان لەدەست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) سەندۆتهوە، روانگەی سوری بۆ چاودێری مافی مرۆڤ چوارشەممە (20 ئەیلول) رایگەیاند.
ئەو هاوپەیمانێتیە عەرەبی-کوردییەی ئۆپۆزسیۆن رایگەیاند لە "دوایین قۆناغەکان"ی گرتنەوەی قەڵای سوریای گروپەکەدایە.
داعش کە سێ مانگە لەو شارە باکورییەدا گەمارۆدراوە، دهناڵێنێت بهدهست بەرگریكردنهوه لەو قەڵایەی پێشتری لهژێر هێرشی بهردهوامی ئاسمانییەوە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە.
بەرپرسی روانگەکە رامی عەبدولڕەحمان وتی: "بەهۆی هێرشی سەختی ئاسمانیی هاوپەیمانانهوه، داعش لە پێنج گەڕەکی سەرەکی کشاوەتەوە لە 48 کاتژمێری رابردوودا. ئەمە رێیداوە بە هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆنترۆڵی لهسهدا 90ی شارەکە بکەن."
عەبدولڕەحمان وتی داعش لە باکوری شارەکە کشاوەتەوە و وازی لە سایلۆ و کارگەکانی دانەوێڵە هێناوە.
لەئێستادا لە ناوهندی شارەکەدا تەوقدراوە، لە بینا حکومیهكان و یاریگا و تونێلەکاندا.
هێزەکانی سوریای دیموکرات رایانگەیاند "هێرشێکی خافڵگیر"یان کردۆتەسەر داعش لە باکوری شارەکە.
بهگوێرهی بەیاننامەیەك: "ئەمە وهك دوایین قۆناغەکانی ههڵمهتی توڕەیی فورات دەبینین، کە نزیکە لە کۆتاییەوە."
لە سەرەتای 2014دا داعش رەققەی گرت، شارەکەی کرد بە پایتەختی سوریای ئەو "خەلافەت"ەی رایگەیاند دوای کۆنترۆڵکردنی بەشێکی گەورەی سوریا و عێراق.
هەرزوو بووە هاوواتای خراپترین چەوسانەوەکانی گروپەکە، لەوانه سەربڕین لهبهرچاوی خەڵکدا و گومانیش دهكرێت داعش شارەکەی بەکارهێنابێت بۆ پلاندانان بۆ هێرشەکانی له دەرەوە.
گەمارۆ داعشی لاوازکردووە
هێزەکانی سوریای دیموکرات چەندین مانگیان بەسەربرد بە تەوقدانی شارکە پێش ئەوەی لە حوزەیراندا بچنە ناویەوە و هەموو دەرچەکانی چوونەناوهوهی بگرن.
عەبدولڕەحمان وتی گەمارۆکە تواناکانی بەرگریی داعشی لاوازکردووە.
وتیشی: "دوای ئەوەی بە سەدان چەکداری لەم هەفتانەی دواییدا کوژران، چەکدارە ماوەکانی داعش ناتوانن زیاتر بەرگری بکەن لە رەققەدا، چونکە ئامرازی سەربازی و پێداویستییە بنەڕەتییەکانیان کەمبوونەتەوە."
ههروهها وتی بەبێ خۆراك و ئامرازی تەندروستی، داعش نەیتوانی چارەسەری بریندارەکانی خۆی بکات و کشایەوە بۆ ناوهندی شارەکە، کە بە "سەلامەتترین" لەقەڵەمدەدرێت.
عەبدولڕەحمان وتی بەڵام شەڕ بۆ ئەو لهسهدا 10یهی شارەکە کە هێشتا لەژێردەستی داعشدایە دهشێت سەخت بێت، چونکە گروپەکە بەچڕی ناوچەکەی مینڕێژکردووە.
داعش مین و نیشانگر و ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو و درۆنی هەڵگری تەقەمەنی بەکارهێناوە دژی هێرشی هێزەکانی سوریای دیموکرات.
بە دەیان هەزار مەدەنی لەم چەند مانگەی دواییدا لە شەڕەکە هەڵاتوون. بهگوێرهی خەمڵاندنهكان ژمارەی ئەوانەی هێشتا لە شارەکەدان کەمترە لە 10,000 تا 25,000 کەس.
لە بەیاننامەکەی چوارشەممەیاندا، هێزەکانی سوریای دیموکرات رایانگەیاند كه سەدان مەدەنی لەم چەند رۆژەی دواییدا لە شارەکە هەڵاتوون.
وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە هەڵمەتی رەققە، خاتوو جیهان شێخ ئەحمەد وتی: "لە کەمپینەکە بەردەوامدەبین تا ئامانجەکەمان بەدەستدەهێنین."