هه‌واڵه‌كانی عێراق

دەیان ئەندامی داعش لە تەلەعفەر کوژران

هێزە ئاسمانیەکانی عێراق سێشەممە (18 تەمموز) پێگەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کردە ئامانج لە تەلەعفەر و دەیان ئەندامانی گروپەکەیان کوشت، وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "هەژدە تیرۆریست کوژران و پێنج ئۆتۆمبیل لە مەحلەبیە تێکشکێندران."

هێرشە ئاسمانیەکان شوێنکارێکی بۆمبیشیان تێکشکاند و حەوت تیرۆریستیان کوشت کە لە ژوورەوە بوون.

بەیاننامەکە راشیگەیاند كه‌ "ناوەندەکانی فەرماندەیی پەیوەندییەکان تێکشکێندران لەگەڵ ئەو شوێنانەی بەشێوەیەکی ئاسایی تیرۆریستە بیانییەکانی تێدا گرددەبوونەوە" و ئاماژەشی به‌وه‌ کرد كه‌ "هەشت سەرکردەی داعش و 14ی دیکە کوژران لە گەڕەکی قەلعە".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500