هه‌واڵه‌كانی عێراق

سوپای عێراق بەرپرچی هێرشێکی داعش دەداتەوە لە روتبە

سوپای عێراق بەرپرچی هێرشێکی گەورەی"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ی دایەوە لە خۆرئاوای ئەنبار و زیانی سەختی بە گروپەکە گەیاند، وەزارەتی بەرگری عێراق رۆژی دوشەممە (12 ئەیلول) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "سوپای عێراق لە بەرەبەیانی دوشەممەدا بەرپه‌رچی هێرشێکی گەورەی چەکدارانی داعشی دایەوە کە 20 ئۆتۆمبیلیان لێدەخوڕی لە روتبە."

وتی چەکدارەکان دەیانویست هێرشبکەنە سەر سەنگەرەکانی سوپا لە ناوچەی حوسەینییە، "بەڵام هێرشەکە سەرکەوتوو نەبوو و 17 چەکدار کوژران، لەکاتێکدا ئەوانەی تر هەڵهاتن و نۆ لە ئۆتۆمبیلەکانیان تێکشکێندران".

وتیشی: "ئەندامێکی باڵای داعش و چه‌ند چەکدارێكی غه‌یره‌ عێراقی لەناو کوژراوەکاندا بوون."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500