هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق بەرپەرچی هێرشێکی گەورەی تیرۆرستی دەدەنەوە لە سەڵاحه‌دین

سوپای عێراق بەرپەرچی هێرشێکی گەورەی دایەوە لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە پارێزگای سەڵاحه‌دین کە بووە هۆی کوژرانی 43 شەڕکەری گروپەکە، وەزارەتی بەرگری عێراق پێنجشەممە (6 تەمموز) رایگەیاند.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "سوپا بەرپەرچی هێرشێکی دایەوە کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ئەنجامدرا بۆسەر هێزەکانمان لە گوندی خه‌زرانییه‌، لە باکوری شەرگات بە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو."

بەیاننامەکە رایگەیاند: "43 تیرۆریست، لەنێویاندا بیانی، کوژران و چەکی جۆراوجۆر و ئۆتۆمبێلیش لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستیان بەسەردا گیرا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500