هه‌واڵه‌كانی عێراق

روانگە: شەڕی سوریا زیاد لە 330,000 کەسی کوشتووە

زیاد لە 330,000 کەس لە شەڕی سوریادا کوژراون لەوکاتەوەی شەش ساڵ لەمەوبەر دەستیپێکرد، کە نزیکەی سێ-یەکیان مەدەنیین، ئاژانسی فرانس پرێس یەکشەممە (16 تەمموز) رایگەیاند.

روانگەی سوری بۆ چاودێری مافی مرۆڤ رایگەیاند مەرگی 331,765 کەسی تۆمارکردووە لە سوریا ، لەوکاتەوەی شەڕ هەڵگیرسا لە ناوەڕاستی ئازاری 2011.

سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی لەنێو تێكڕای مردووەکاندا 99,617 مەدەنی هەیە. وتیشی ژمارەکان هی ماوەی نێوان 15 ئازاری 2011 و 15 تەمموزی 2017 بوون.

روانگەکە رایگەیاند کۆی گشتی 18,243 منداڵ و 11,427 ژن لەنێو مەدەنییە کوژراوەکاندا بوون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500