هێزەکانی سوریای دیموکرات چارەکێکی شاری رەققەیان لە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" سەندۆتهوە، ئاژانسی فرانس پرێس دووشەممە (26 حوزەیران) رایگەیاند.
ئەو هاوپەیمانیە عەرەبی-کوردییە لە 6 حوزەیراندا شاڵاوی بردە نێو قەڵای سەرەکیی گروپەكه لە سوریا دوای مانگێك لە گەمارۆدانی.
بەڕێوبەری روانگەی سوری بۆ چاودێری مافی مرۆڤ، رامی عەبدولڕەحمان، وتی: "لەوەتەی هەڵمەتەکە دەستیپێکردووە، هێزەکانی سوریای دیموکرات دهستیانگرتووه بهسهر نزیکەی لهسهدا 25ی گەڕەکەکانی شارەکە."
وتی بە پاڵپشتیی هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان، هێزەکانی سوریای دیموکرات بەتەواوی گەڕەکەکانی میشلیب و سەنعایان لە باشوری خۆرهەڵات گرتووە، لەگەڵ رومانیە و سەباحیە لە خۆرئاوا.
لەم گەڕەکانەوە، دووشەممە بەسەر شاری رەققەی کۆنیاندا دا بە مێتۆدی هێرشكردن لە دوولاوە، شەڕیش لە گەڕەکی قادسیەی خۆرئاوا و چەند بەشێكی خۆرهەڵاتی شارەکە بەردەوامە.
چەکدارانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەشێك لە فیرقەی 17شیان گرتووە -- كه بنکەیەکی پێشتری سوپای سوریا بوو -- لهگهڵ کارگەیەکی شەکری پەنای لە کەنارەکانی باشوری شارەکە.
عەبدولڕەحمان وتی: "دەیانەوێت بەشی باکوری شارەکە داببڕن، لهوانه بنکەی فیرقەی 17، تا فشاری زیاتر بخەنە سەر داعش لە ناوەڕاستی شارەکەدا."