هێزەکانی سوریای دیموکرات شهڕدهكهن دژی دهیان شەڕکەری رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کە گەمارۆدراون لە سوچێکێكدا لهبهشی باكوری تەبقە، ئاژانسی فرانس پرێس یەکشەممە (7 ئایار) رایگەیاند.
هاوپەیمانی عەرەب-کورد زیاتر لهسهدا 90ی تەبقەیان گرتووە، بەڵام نەیانتوانیوە بەتەواوی شارەکە و بەنداوهكهی نزیك ناوچەکە پاکبکەنەوە لە شەڕکەرانی گروپەکە.
سەرۆکی روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ، رامی عەبدولڕەحمان، وتی: "هێزەکانی سوریای دیموکرات نەیانتوانیوە کۆنتڕۆڵی تەواوی تەبقە بکەن، چونکە شەڕکەرانی داعش هێشتا لە گەڕەکەکانی وەحدە و حورییەدا ماون."
ئەو دوو گەڕەکە دەکەونە باکوری شارەکەوە لە نزیك بەنداوی تەبقە.
عەبدولڕەحمان وتی "چەندین" شەڕکەری داعش مینیان دەچاند و پێکدادانی پچوكیان ئەنجامدهدا لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات بەڵام خۆکوژی بۆمبڕێژکراویان جێگیرنەکردووە لەم رۆژانەی دواییدا.
فەرماندەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەناو تەبقە یەکشەممە وتی هێزەکانی گیریانخواردبوو لە چەند "پێکدادانێکی توندوتیژدا" لەبەشی باکوری شارەکەدا.
فەرماندەکە وتی: "ئۆپەراسیۆنەکە بەهێواشی بەڕێوەدەچێت بەهۆی بەکارهێنانی خەڵکی مەدەنییهوه وەك قەڵغانی مرۆیی لەلایەن داعشەوە." ههروهها ئاماژەشیدا بهوهی کە هێزەکانی هەوڵیانداوە پێشڕەویبکەن "بە وریایی و رێکوپێکی".
وتیشی: "بەمزوانە دەتوانین پاککردنەوەی شارەکە بەتەواوی لەداعش رابگەیەنین."