هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق پێشڕەوی دەکەن بەرەو مزگەوتی نوری

لەئێستادا هێزەکانی عێراق کەمتر لە 200 مەتر دوورن لە مزگەوتی نورییەوە، کە سەرکردەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) ئەبوبەکر بەغدادی سێ ساڵ لەمەوبەر جاڕی "خەلافەت"ەکەی لێوه‌ دا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان چوارشەممە (21 حوزەیران) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق چوونەناو رەئس جادە و باب حەدیدەوە دوای بەهێزکردنی پێگەکانیان لە شیفا و وەحدە."

وتیشی: "لەئێستادا شەڕ لە کۆڵان و شەقامە تەنگەکاندا دەکرێت، بەڵام هێزەکانمان زۆرباشن لەکاتێکدا تیرۆریستانی داعش خەریکی کشانەوەیەکی گەورەن."

هه‌روه‌ها وتی: "هێزەکانمان لەئێستادا کەمتر لە 200 مەتر دوورن لە مزگەوتی 'خەلافەت'ەوە و بەهیواین ئازادی بکەین، پێکەوە لەگەڵ منارەی حەدبا و لە چەند کاتژمێرێکدا دوای نەهێشتنی بەربەستەکان، له‌وانه‌ نیشانگرەکان و بۆمبە دەستکردەکان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500