هێزەکانی عێراق ئێستا کەمتر لە 400 مەتر دوورن لە مزگەوتی نور کە ئەبوبەکر بەغدادی، سەرکردەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) وتارێکی لێدا کاتێك "خەلافەتەکەی" راگەیاند، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، عەمید یەحیا زوبەیدی، پێنجشەممە (25 ئایار) رایگەیاند.
وتی: "چەندین ئەندامی داعش ئێستا گەمارۆدراون لەو ناوچەیەدا."
زوبەیدی بە دیارونای وت: "سێ رێگای دەوری مزگەوتەکە و منارەی حەدبای مێژویی گیرانەوە پێنجشەممە و ئێستا ئێمە پێگەکانمان بەهێزدەکەین پێشئەوەی پێشڕەویبکەین بەرەو ناوچەی موسڵی کۆن."