هه‌واڵه‌كانی عێراق

سوپای عێراق بەرپەرچی هێرشێكی داعش دەداتەوە لەسەر سنوری سوریا

سوپای عێراق بەرپەرچی هێرشێکی ئەندامانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دایەوە کە بە ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو کردبوویان لەسەر سنوری سوریا، وەزارەتی بەرگری عێراق پێنجشەممە (15 حوزەیران) رایگەیاند.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتەکە رایگەیاند: "هێزەکانی عێراق بەرپەرچی هێرشێکی کتوپڕیان دایەوە و بەتەواوی تێکیان شکاند کە لەلایەن داعشەوە ئەم بەیانییە ئەنجامدرا."

بەیاننامەکە رایگەیاند: "چەکدارانی داعش سێ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراویان بەکارهێنا بە ژمارەیەك کەسی دزەپێکراوەوە بۆ بە ئامانجکردنی ئەو یەکانەی لەسەر سنوری عێراق-سوریا جێگیرکراون."

راشیگەیاند: "هێزی ئاسمانی سوپای عێراقی یارمەتیدەربوو لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکەدا بە تەقاندنەوەی سێ ئۆتۆمبیل و کوشتنی 13 لەوانەی دزەیانکردبوو."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500