هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق بەرپەرچی هێرشێکی داعش دەدەنەوە لە دوورگەی خالیدییە

بە دەیان چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) کوژران و برینداربوون کاتێك هێزەکانی عێراق، بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان، بەرپەرچی هێرشێکیان دایەوە بۆ سەر پێگەکانی سوپا لە خۆرهەڵاتی رەمادی، بەیانی دووشەممە (26 ئەیلول)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەنبار عەمید ئیسماعیل مەحلاوی بە دیارونای راگەیاند: "سیانزە چەکداری داعش کوژران و زیاتر لە 20یش برینداربوون کاتێ هێزەکانمان بەرپەرچی هێرشێکیان دایەوە کە ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراوی تێدابەکارهاتبوو، کە هێرشی چەکدارانی بۆ سەر پێگەکانی سوپای بەدوادا هات لە دوورگەی خالیدییە."

وتی: "فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وەڵامی داوایەکی بەپەلەیان بۆ یارمەتی دایەوە و ژمارەیەك ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراویان تێکشکاند پێش ئەوەی بتوانن بگەنە شوێنی هێزە سەربازییەکانمان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500