هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێنجشەممە (15 حوزەیران) دوو پێگەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کردە ئامانج لە خۆرئاوای موسڵ، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند.
وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نیشتیمانی بینایەکی حکومییان کردۆتە ئامانج کە لەلایەن داعشەوە وەك بنکە بەکارهێنراوە، لەگەڵ کارگەیەکی بەجێهێڵراو، کە وەك شوێنکاری بۆمببەستن لە ئۆتۆمبیل بەکارهێنراوە."
وتی: "لانیکەم 20 تیرۆریست کوژراون، سێ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو و بڕێکی زۆر لە چەك و تەقەمەنی تێکشکێنراون."