هێزەکانی عێراق كارگه‌یه‌كی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دۆزیوەتەوە کە بۆ بەکارهێنانی گازی کلۆرین لە پارێزگای ئەنبار بەکارهێنراوە، وەزارەتی بەرگری رایگەیاند هەینی (17 تشرینی دووەم).
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی: "فەرمانگەی هەواڵگری سەربازی كارگه‌یه‌كی درووست‌کردنی گازی کلۆرینی ژەهراوی دۆزیوەتەوە کە بۆ دروستکردنی بۆمبی دەستکرد و تەقەمەنیەکانی دیکە بەکارهێنراوە."
بەیاننامەکە رایگه‌یاند كه دۆزینه‌وه‌كه به‌شێك بوو له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان بۆ لابردنی هه‌موو پاشماوەکانی داعش لە پارێزگاکەدا.