هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزە عێراقیەکان حەشارگەیەکی داعش دەدۆزنەوە لە دیالە

وەزارەتی ناوخۆ پینجشەممە (5 تشرینی دووەم) رایگه‌یاند هێزە عێراقیەکان حەشارگەیەکی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دۆزیوەتەوە لە ناوچەی بەساتین لە رۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە.

وتەبێژی وەزارەتەکە عەمید سەعد مەعه‌ن بە دیارونای وت بەرەبەیانی پینجشەممە هێزە عێراقیەکان "هەڵیانکوتایە سەر شوێنەکە و شەش تیرۆریستیان دەستگیر رد."

وتی: "حەشارگەکە 47 موشەکی کورتهاوێژی تیادابووە لەگەڵ هاوەن و چەکی مامناوەند و سوك، هەروەها تەقەمەنی و بۆمبی دەستکرد و مینی دژه‌ زریپۆش و دوو چاکەتی بۆمبڕێژكراو."

وتیشی شوێنەکە وەك بنکەی هێرشە تیرۆریستیەکان بەکارهێنراوە لە پارێزگاکەدا.

هه‌روه‌ها وتی: "ئۆپەراسیۆنەکە بەشێکە لە هەڵکوتانە سەر شوێن و شانەکانی داعش لە پارێزگاکەدا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500