فیچەرەکان

هێزەکانی عێراق ناوچەی بۆرسە دەگرنەوه‌ لە نزیك موسڵی کۆن

  • + ئێستا كۆمێنت دابنێ
  • ئه‌م بابه‌ته‌ پرینت بكه‌
  • زیادكردن كه‌مكردن

هێزەکانی عێراق ناوچەی بۆرسەیان گرتۆتەوە لە نزیك موسڵی کۆن لەدەست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دووشەممە (12 حوزەیران) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، وتی: "هێزەکانی دژە تیرۆر و یەکەکانی سەربازی بەتەواوی بۆرسەیان گرتۆتەوە و زیانی زۆریان بە داعش گەیاندووە."

رەسوڵ بە دیارونای وت: "گرتنەوەی بۆرسە یارمەتیی هێزەکانمانی داوە پێشڕەوی بکەن بەرەو هه‌ردوو شەقامی حەلەب و تەیب لە موسڵی کۆندا لە گه‌رمه‌ی پاشەکشەیەکی رووندا لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە."

وتیشی چەندین خێزان بەرەو ناوچە سەلامەتەکان گوێزراونەوە و "لانیکەم 20 تیرۆریستیش کوژراون لە شەڕەکانی ئەمڕۆدا."

هێزەکانی عێراق یەکشەممە گەڕەکی زەنجەلییان گرتەوە، کە بووە هۆی ئەوەی داعش تەنیا گەڕەکی شیفاعی لەژێردەستدا بمێنێته‌وه‌، پێشئەوەی بگەنە پێگە ستراتیجیه‌كه‌ی لە گەڕەکی موسڵی کۆندا.

كۆمێنت دابنێ (رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین) * مانای ئەوەیە ئەم خانەیە دەبێت پڕبکرێتەوە

* مانای ئەوەیە ئەم خانەیە دەبێت پڕبکرێتەوە

Test