هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق 200 مەدەنی دەگوازنەوە لە موسڵی کۆن، بەڵام هێشتا زۆر كه‌س له‌وێ ماون

هێزەکانی عێراق پێنجشەممە (6 حوزەیران) دژی دواین شەڕکەرە ماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعس) شه‌ڕیانكرد لە شاری موسڵی کۆن کە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند نزیکەی 20,000 مەدەنی لەوێدا گیریان خواردووە و لە "مەترسییه‌كی زۆردان."

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت هێزە زەمینیەکان سێ حەشارگەی داعشیان تێکشکاند و 13 تیرۆریستیان کوشت لە سێ کۆڵانی ناو گەڕەکی نەجفی.

وتیشی: "هێزەکانی عێراق شەقامی تین و سێ کۆڵانیان ئازادکرد و بەردەوامن لە پێشرەوی لە نەجفی."

رەسوڵ وتی: "نزیکەی 200 مەدەنی، زۆربه‌یان ژن و منداڵ، گوازراونه‌ته‌وه‌ و پێداویستی تەندروستی و خۆراکیان دەستبەجێ بۆ دابینکراوە."

لەگەڵ ئەوەشدا، رێكخه‌ری کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لیزا گراندی، بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت نزیکەی 20,000 مەدەنی هێشتا لە موسڵی کۆندا گیریان خواردووە.

وتیشی: "به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانی ئێمە لەم قۆناغه‌دا لە دوایین حەشارگەکانی شاری (موسڵی) کۆندا نزیکەی 15,000 مەدەنی، تەنانەت دەشێت زیاتر لە 20,000 هەبێت."

گراندی وتی: "ئەوان لە مەترسی زۆری بۆردومانکردن دان بەهۆی تۆپبارانکردنەكانه‌وە. ئه‌و شەڕکەرانه‌ی (داعش) کە هێشتا لەوێدان، هێشتا راستەوخۆ مەدەنیەکان بەئامانجدەگرن ئەگەر هەوڵبدەن هه‌ڵبێن."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500