هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق گەڕەکی نەجار ئازاد دەکەن لە موسڵ

رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) ئێستا سنوردارکراوە لە ناوچەیەکی بەردەوام بچوککراوەی موسڵی کۆندا دوایئەوەی هێزەکانی عێراق ئازادکردنی گەڕەکی نەجاریان به‌ئه‌نجامگه‌یاند چوارشەممە (24 ئایار).

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت ‌هێزە هاوبەشەکان "بەتەواوی مزگەوتی نور، منارەی [حەدبا] و گەراجی بەغدایان گەمارۆداوە و بەربەستیان داناوه‌ بۆ رێگرتن لە تیرۆریستانی داعش لە هەڵهاتن".

وتیشی: "داعش ئیستا کەمتر لە %5 رۆژئاوای موسڵی لەژێردەستدایە."

رەسوڵ وتی: "لانیکەم 36 تیرۆریست کوژراون لە شەڕەکانی ئەمڕۆدا." هه‌روه‌ها ئاماژەشیدا به‌وه‌ی كه‌ فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کارگەیەکی شاراوەیان کردە ئامانج کە وەك بارەگا بەکاردەهات لەلایەن داعشه‌وه‌ و ئه‌و ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوانه‌شیان تەقاندەوە کە لەناویدا شاردرابوونەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500