هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق گەڕەکێکی دیکە لە موسڵ رزگاردەکەن

هێزەکانی عێراق گەڕەکی فاروق 1-یان گرتەوە لە خۆرئاوای موسڵ، بەمەش ناوچەكانی ژێردەستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان هێندەی تر کەمکردەوە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا دووشەممە (26 حوزەیران) رایگەیاند.

فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "یەکەکانی دەزگای دژە-تیرۆر فاروق 1-یان لە موسڵی کۆن ئازادکرد و ئاڵای عێراقیان لەسەر بیناکانی هەڵکرد دوای گەیاندنی زیانی زۆر بە دوژمن."

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت لەئێستادا داعش کەمتر له‌سه‌دا 1ی موسڵی له‌ژێرده‌ستدایه‌.

وتی: "ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوامن و ریزه‌انی داعش یەک لەدوای یەك له‌ داڕماندان، بەڵام بەوریاییەوە پێشڕەویی دەکەین تا رێگربین لە بەقوربانیکردنی مەدەنییەکان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500