هه‌واڵه‌كانی عێراق

سەرەڕای کەشوهەوای خراپ، عێراق سەرکەوتنی زیاتر رادەگەیەنێت لە موسڵی کۆن

هێزەکانی عێراق هەینی (17 ئازار) پێشڕەوییان بەدەستهێنا بەرامبەر "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لەناو شاری موسڵی کۆن، سەرەڕای کەشوهەوای خراپ، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە عەمید یەحیا رەسوڵ بە دیارونای وت "هێزە هاوبەشەکان مزگەوتی باشا، شەقامی عەدالە، بازاڕی باب سەرای و ناوچەی فەلەکە"یان لە شاری موسڵی کۆن گرتۆتەوە.

"سەرەڕای کەشوهەوای خراپ، باران و پلەی گەرمی نزم، ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوامن و ورەی هێزەکانمان لە بەرەی شەڕدا بەرزە،" وتی: "ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی هیچ کات بەفیڕۆنەدەن و بەردەوامبن لە پێشڕەویی."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500