هه‌واڵه‌كانی عێراق

شەڕکەرانی هێزەکانی سوریای دیموکرات داعش گۆشەگیردەکەن لە تەبقە

هاوپەیمانییەکی عەرەب-کورد "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان گۆشەگیرکرد لە دوایین بەشی تەبقە دووشەممە (1 ئایار)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند كه‌ هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستیانگرت بەسەر هەموو تەبقەدا تەنیا یەك لەسەر پێنجی نەبێت لە بەرەبەیانی دووشەممەدا.

هێزەکانی سوریای دیموکرات لەباشورەوە چوونەناو تەبقە هەفتەیەك لەمەوبەر و بەخێرایی پێشڕەوییانکرد بەرەو باکور و پاشەکشەیان بە داعش کرد بۆ سێ گەڕەکی هاوسنور لەسەر کەناری روباری فورات.

لە بەرەبەیانی دوشەممەدا، شەڕکەرانی داعش پاشەکشەیانکرد لە ناوچەی ئەوپەڕی رۆژئاوا بەرەو دوو گەڕەکی تر،سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان وتی.

عەبدولڕەحمان وتی: "هێزەکانی سوریای دیموکرات ئێستا کۆنتڕۆڵی زیاتر لە %80 تەبقە دەکەن" و داعش تەنیا هەردوو گەڕەکی باکوری حورییە و وەحدەی لەژێردەستدایە.

روانگەکە دووشەممە رایگەیاند کە 35 شەڕکەری داعش کوژراون لە 24 کاتژمێری پێکدادان و هێرشی ئاسمانیدا لە تەبقە. به‌ڵام هیچ زانیارییەکی دەستبەجێی له‌بەردەستدا نەبوو سەبارەت بە زیانە گیانیەکانی شەڕکەرانی هێزەکانی سوریای دیموکرات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500