هێزەکانی سوریای دیموکرات تەبقەی قەڵای "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان بڕی لە باکوری سوریا، دووشەممە (24 نیسان) و دهستیانگرت بهسهر ناوچەکانی باشوری شارۆچکەکەدا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند: "هێزەکانی سوریای دیموکرات چوونەناو تەبقە بۆ یەکەمجار دوای گەمارۆدانی لەهەموو لایەکەوە."
سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی: "ئەوان دەستیانگرت بەسەر چەند خاڵێکی باشوری شارۆچکەکەدا و پێشڕەوییانکرد بهرهو سنورهكانی رۆژئاوای."
لە بەیاننامەیەکی سەر ئینتەرنێتدا، هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنی عەرەب-کورد رایگەیاند کە پێگەکانی داعشیان گرتووە لە رۆژئاوای تەبقە، لەنێویاندا چوارڕیانێك و بەشێك لە باشوری شارۆچکەکە.
هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند: "ئێستا ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوە ئەنجامدەدرێت لە ناوچە ئازادکراوەکاندا."
تەبقە و بەنداوه سەرەکیهكهی نزیکی بەهەمان ناوەوە وەك پاداشتیێکی گرنگ ئەژماردەکرێن لە هێرشێکی فراوانتردا بۆ گرتنەوەی رەققە بە دووریی 55 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتەوە.
هێزەکانی سوریای دیموکرات ئۆپەراسیۆنەکەیان دەستپێکرد لە تشرینی دووەمدا و لەوکاتەوە زۆربەی دەوروبەری پارێزگاکەیان گرتووە.