نەتەوە یەکگرتووەکان پێنجشەممە (27 نیسان) دهستنیشانكردنی یوسرا ماردینی راگهیاند، ئهو مەلەوانه لاوهی ئۆڵۆمپی كه لە دەریای ناوەڕاست پەڕییەوە بە بەلەمێکی بچوکی کونبوو لە سوریاوە، بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە کێشەی پەنابەران، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
رێکخراوی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند ماردینی وەك باڵوێزی نوێی خۆی دیاریکردووە کە ئەو رۆڵە وهك دهزانرێت بۆ ماوەیەکی دورودرێژ بە ئەستێرهی سینەمای ئەمریکا، ئەنجێلینا جولی درابوو.
رێکخراوەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند ماردینی "بووەتە دەنگێکی بەهێز بۆ هەموو ئەوانەی ناچاردهكرێن به ئاوارەبوون لەسەرانسەری دونیادا و نمونەیەکی بەهێز بۆ خۆڕاگرییان و سوربوونیان لەسەر بنیاتنانەوەی ژیان و بەچالاکی بەشداربوون لەو وڵاتانەی میوانداریی کردوون."
چیرۆکی ئەم كچه 19 ساڵهیه لەراستیدا ئیلهامبەخشە. لە 2015، وەك ملیۆنان کەسی تر، ئەم کچە لە ماڵەکەی هەڵهات لە سوریای وێرانبوو بە جەنگ.
لەماوەی گەشتێکی ترسناكدا بۆ دورگەی لێسبۆسی یۆنان لەسەر بەلەمێکی بچوك، ماتۆڕی بەلەمەکە دەوەستێت و ئاو دهستدهكات به چوونهناو بهلهمهكهوه.
ماردینی و خوشکەکەی بازیاندا ناو دەریاكه و دهستیانگرت به گوریسهكهوه بۆ ماوەی سێ کاتژمێر و نیو بهناو شەپۆلهكانی ئاوهكهدا بەلەمەکەیان راکێشا بۆ کەنارێكی سەلامەت.
ماردینی، کە لە ئەڵمانیا نیشتەجێبووە لەگەڵ خێزانەکەی، بەشدارییکرد لە تیمێكی ئۆلۆمپیی پەنابەراندا كه بۆیەكهمجار دادهمهزرابوو لە یاریەکانی ریۆ دی جانێریۆدا ساڵی پار.