هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق چەند ناوچەیەك ئازاددەکەن لە سەڵاحەدین

هێزەکانی عێراق چەند ناوچەیەك و گوندێکیان گرتەوە لە سەڵاحەدین لەدەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دوای یەك رۆژ لەدەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نوێ لە پارێزگاکە، وەزارەتی بەرگری عێراق پێنجشەممە (27 نیسان) رایگەیاند.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیکدا رایگەیاند: "شەش گوند لە موتەیبیجە، كۆمه‌ڵێك ناوچەی کشتوکاڵیی گەورە و کێڵگەی پەلەوەر و چەند بینایه‌كی حکومی رزاگاركران لە شەڕەکاندا."

بەیاننامەکە راشیگەیاند كه‌ هێزەکانی عێراق 78 ئەندامی داعشیان کوشت، دەستیانگرت بەسەر بەلەمێکی پڕ لە چەك و تەقەمەنی و کارگەیەکی دروستکردنی بۆمبیان تێکشکاند لەگەڵ تۆڕێکی تونێل و دەستیشیانگرت بەسەر چەند پشتێنێکی بۆمبڕێژکراودا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500