هه‌واڵه‌كانی عێراق

27 پەنابەری سوری رزگارکران لە قوبرس

دەسەڵاتدارانی قوبرس سێشەممە (7 کانونی یەکەم) رایگەیاند کە 27 کۆچبەر کە واباوەڕکراوە پەنابەری حەلەبی سوریا بن رزگارکراون دوای ئەوەی کە بەلەمەکەیان بەسترابۆوە لە کەناراوەکانی باکوری رۆژئاوای دەریای دورگەکە.

پۆلیسی دەریایی بە هانای بەلەمەکەوە چوو بۆ کۆمەککردنیان دوای ئەوەی بینیان کە بەلەمەکە لە ئاوەکانی قوبرس گیریخواردووە.

رادیۆی وڵاتەکە رایگەیاند کە کۆچبەران بە پۆلیسیان وتووە کە کاپتنی بەلەمەکە ئەوانی بەجێهێشتووە و بە بەلەمێکی خێرا هەڵاتووە.

پۆلیس رایگەیاند کە ئاوارەکان لە ناوچەی پۆفۆس دەمێننەوە لە شەودا پێشئەوەی بگوازرێنەوە بۆ سەنتەرێکی پێشوازی لە دەرەوی نیکۆسیای پایتەخت.

پۆلیس رایگەیاند کە 16 پیاو، 5 منداڵ و 6 ژن، رزگارکراون، و ژنێکی دوگیانیش نێردراوە بۆ نەخۆشخانە بۆ دڵنیابون لە تەندروستی.

پۆلیس پێیوایە کە بەلەمەکە لە مێرسینی تورکیاوە بەڕێکەوتبوو و رادیۆی وڵاتەکەش رایگەیاند کە کۆچبەران وتویانە کە هەر یەکێکیان 2,150 دۆلاریان داوە بۆ گواستنەوەیان بۆ قوبرس.

رادیۆکە هەروەها شایەتحاڵێکی دواندووە لە دورگەکە لەو شوێنەی کە بەلەمەکەی لێبەسترابۆوە و رایگەیاند کە دەستگیرانەکەی و هەندێك لە هاوڕێکانی کە لە کەنارەکە بوون پێشتر لە شاری حەلەبی سوریا رایانکردبوو

ناوچەی پافۆس بووە بە پێگەی ئەوانەی بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن. لە مانگی ئەیلول دا 83 کۆچبەر و لە تشرینی دووەم دا 128 کۆچبەری سوری رزگارکراون لە حاڵەتی هاوشێوەدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500