هه‌واڵه‌كانی عێراق

9 کۆچبەری عێراقی لەنێویاندا منداڵ خنكان له‌ نقومبوونی بەلەمه‌كه‌یاندا لە تورکیا

لانیکەم نۆ کۆچبەر، لەنێویاندا حەوت منداڵ، بەرەبەیانی پێنجشەممە (9 ئاب) خنکان دوایئەوەی بەلەمەکەیان نقومبوو لە کەناراوەکانی رۆژئاوای تورکیا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی سەربە دەوڵەتی تورکیا رایگەیاند كه‌ چوار کەس لەلایەن هێزی پاسەوانی دەریایی تورکیاوە رزگارکراون دوایئەوەی ئەو بەلەمەی کە ویستویەتی بچێتە یۆنان و زۆربەیان کۆچبەری عێراقی بوون، نقومبوو لە شاری گەشتیاریی کوش ئاداسی.

بەگوێرەی ئاژانسەکە وتەی سەرەتایی شایەتحاڵە کۆچبەرەکان ئەوە پیشاندەدات کە کەسی تر وننەبووە.

راشیەگیاند كه‌ تەنیا یەك کۆچبەر سوری بووە و ئەوانی تر عێراقی بوون. ئەو نۆ کەسەی خنکاون هەمویان عێراقین.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500