هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەرویج لایەنگرێکی داعش سزا دەدات بە 9 ساڵ زیندانی

دادگایەکی نەرویج سێشەممە (4 نیسان) هاوڵاتییەکی 31 ساڵەی نەرویجی سزادا بە نۆ ساڵ زیندانی بۆ ناونوسکردنی کاندیدێك کە ویستبوی پەیوەندی بکات بە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

دادگایەکی ئۆسلۆ عوبەیدوڵا حسێنی تۆمەتباکرد بە بەیعەتدان بە داعش و کۆمەککردنیان لەڕوی دارایی و دابینکردنی کەلوپەل بۆ پشتیوانانیان و هەوڵدانی بۆ لادان لە یاسا.

دادگایکردنەکە بۆ یەکەمین جارە لە نەرویج بەڕێوەدەچێت لەسەر ناونوسکردنی شەڕکەرانی شاراوە بۆ داعش، کە بە رێکخراوێکی تیرۆرستی ئەژمارکراوە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە.

حسێن لە 2015دا سیمێن ئەندرێسێنی ئامادەکردووە کە ئێستا تەمەنی 20 ساڵە بۆ رۆیشتن بۆ شەڕکردن لە سوریا و کە برودیەتی بۆ گۆتێنبێرگ لە سوید بۆ ئەوەی لەوێوە گەشتەکەی دەستپێبکات.

پۆلیسی سوید ئەندرێسێنی دەستگیرکرد لە فڕۆکەخانەی لاندڤێتەر لە گۆتێنبێرگ. ئەویش سێشەممە سزادرا بە زیندانیکردنی بۆ ماوەی دوو ساڵ و 10 مانگ.

حسێن هەروەها تۆمەتبارکراوە بە ناونوسکردنی نەرویجیەکی تر، سرۆن ئەلێکسەندەر کارلسێن، کە لە ئازاری 2015 لە سوریا کوژراوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500