هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

ژمارەی کوژراوان كردنه‌ چه‌كداری منداڵان لەلایەن تەحریر شامەوە ئاشكراده‌كات

وەلید ئەبو خەیر لە قاهرە

ئەنەس حوسه‌ری کە مێردمنداڵێکی ناوچەی مەعره‌ت نوعمان بوو لە شەڕەکانی رۆژهەڵاتی دەوروبەری حەما کوژرا لە 28 تشرینی یەکەم. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

ئەنەس حوسه‌ری کە مێردمنداڵێکی ناوچەی مەعره‌ت نوعمان بوو لە شەڕەکانی رۆژهەڵاتی دەوروبەری حەما کوژرا لە 28 تشرینی یەکەم. [خاوەنی وێنە: موسعەب عەساف]

تەحریر شام کە گروپێکی توندڕەوە و لەلایەن بەرەی نوسرەوە کۆنترۆڵکراوە منداڵ و مێردمنداڵی ناونوسکردووە لە پارێزگاکانی ئیدلیب و حەمای سوریا بۆ شەڕکردن لە ریزەکانیدا، چالاکوانێکی نێوخۆ بە دیارونای وت.

وتی هاوپەیمانێتیەکە ژمارەیەکی زۆری منداڵانی كردۆته‌ چه‌كدار بەڵام هەوڵیداوە ناونوسکردن و خزمەتەکەیان بشارێتەوە هەرچەندە کوژرانی ژمارەیەکی زۆریان لەمدواییانەدا کێشەکەی ئاشکراکرد.

چالاکوانی بواری میدیا لە ئیدلیب، موسعەب عەساف، بە دیارونای وت: "نوسینگەی ناونوسکردنی تەحریر شام بۆ ماوەیەکی زۆرە هاندراوە بۆ راكێشانی لاوان بۆ شەڕکردن لە ریزەکانیدا."

ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی تەواوکردنی کورتهێنانی شەڕکەران بوو دوای هەڵهاتنی ژمارەیەکی زۆری ئەندام و گروپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی.

وتی بەڵام بەدەمەوەچوونی هەوڵی ناونوسکردنەکە زۆر لاوازبوو بەهۆی ئامادەنەبوونی دانیشتوانی ئیدلیب و حەما بۆ شەڕکردن لە ریزەکانی تەحریر شامدا دوایئەوەی لایەنگیری بەردەوامی لەگەڵ قاعیدە ئاشکرا بوو.

دایكوباوكان پارەیان پێدراوە بۆ ئەوەی پێدەنگبن

عەساف وتی: "لەژێر ئەم بارودۆخانەدا نوسینگەی ناونوسکردن هیچ بژاردەیەکی تری نه‌بوو جگە لە راكێشانی منداڵان" و راپۆرتەکان دەڵێن چەندین منداڵ ناونوسکراون.

وتیشی ئەوانە منداڵی خێزانە زۆر هەژارەکانن یان ئەو منداڵانەن كە باوکیان لە شەڕی سوریادا کوژراون و هیچ کەسیان نیە پێداویستیەکانیان بۆ دابینبکات.

هەروەها وتی تەحریر شام سودی لەو بارودۆخانە وەرگرتووە بۆ ناونوسکردنیان و هانی خێزانەکانیانی داوه‌ بە موچەی مانگانە کە لەنێوان 50 بۆ 100 دۆلاردایە.

عەساف وتی ناونوسکردنی منداڵان بە نهێنی بوو، ئاماژەشی دا بەوەی نوسینگەی ناونوسکردنەکە هۆشداری داوەتە خێزانەکان هیچ وشەیەك سەبارەت بە بابه‌ته‌كه‌ نەدرکێنن بەبیانوی ئەوەی کە پێوسیتە لەبەر هۆکاری ئەمنی.

بابه‌ته‌كه‌ ئاشکرابوو بە ئاستێکی فراوان دوای کوژرانی ژمارەیەکی زۆری سەربازە منداڵەکان لە شەڕەکانی تەحریر شامدا دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) و رژێمی سوریا و هاوپەیمانانی لە دەوروبەری حەما.

خەمڵاندنە سەرەتاییەکان ئەوە پیشاندەدەن کە لانیکەم 10 سەربازی منداڵ کوژراون و ژمارەیەکی زۆری تریان برینداربوون لە شەڕەکانی رۆژهەڵاتی دەوروبەری حەما لە 28 تشرینی یەکەم.

عەساف وتی لەنێو کوژراواندا نورەدین باسل نەجاڕ، 14 ساڵ، هەیە کە خەڵکی که‌فرومەی نزیك شاری ئیدلیبە لەگەڵ ئەنەس حوسەری، 14 ساڵ، کە خەڵکی مەعره‌ت نوعمانە.

وتیشی هەڵمەتی به‌سه‌ربازگرتنی منداڵان ته‌ركیزی له‌سه‌ر ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی ئیدلیب و مەعره‌ت نوعمان و ناوچەکانی دەوروبەری بوو کە خێزانەکان ئێستا لە چارەنوسی منداڵانیان دەترسن کە تەحریر شام رەتیکردۆتەوە هیچ زانیارییەكیان لەبارەوە بدات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500