http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/newsbriefs/2019/01/07/newsbrief-01

6 کەس لە سوید دادگایی دەکرێن بەهۆی پاڵپشتی دارایی داعشەوە

شەش هاوڵاتی ئۆزبەکی و کیرگیزی کە لە سوید دەژین دووشەممە (7 کانونی دووەم) لە ستۆکهۆڵم دادگاییکران کە تۆمەتبارن بە پاڵپشتی دارایی تیرۆریزم لە سوریا، سیانیان تۆمەتی پلاندانانی هێرشی تیرۆریستیشیان لە سوید دراوەتەوە پاڵ، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

یەکەم رۆژی دادگاییەکە دەربارەی بانگەشەی داواکار بوو کە گوایە شەش پیاوەکە پاڵپشتی دارایی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کردووە بە پارە بۆ ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستیەکانی لە سوریا.

داواکار مشتومڕی ئەوەیکرد کە یەکێك لە پیاوەکان، ئاکریمیۆن ئەرگاشێڤی 34 ساڵی ئۆزبەکستانی، نزیکەی 18,000 کرۆن (2,000 دۆلار)ی لەڕێی میانگیرێکەوە لە تورکیا ناردووە، کە ئەویش ناردووێتی بۆ دوو پشتیوانی داعش لە سوریا.

داواکار چاتی كۆدكراوی خستەڕوو کە لەڕێی بەرنامەیەکی داخراوی مۆبایلەوە کردووێتی لەگەڵ بەیاننامەی خستنەڕووی حسابی بانکی وەك بەڵگە.

دادگاییەکە لە رێوشوێنی ئەمنی تونددا بەڕێوەدەچێت لە دادگایەکی ستۆکهۆڵم، بەجۆرێك تۆمەتباران لەپشت شوشەیەکی گوللەنەبڕەوە دانیشتوون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
0
0
Di icons no

0 كۆمێنت

رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین Captcha