هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق پاشماوه‌كانی داعش تێکدەشکێنن لە موسڵ

سوپای عێراق و هێزەکانی دژە تیرۆر پاشماوه‌ی چەکداره‌كانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان تێکشکاندووە لە رۆژئاوای موسڵ دوای پێکدادانی سەخت کە دوشەممە (3 نیسان) روویدا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "شەش پێگەی چەکداری تێکشکاون و زیاتر لە 40 تیرۆریستیش کوژراون لەكاتی پێکدادانەکاندا کە ئەمڕۆ روویاندا، له‌كاتێكدا هێزەکانمان پێشڕەوییانکرد بۆ ئەوەی بەتەواوی گەڕەکەکانی یەرموك و مەتاحین پاكبکەنەوە.".

ره‌سوڵ وتی چەك و کەلوپەلی جۆراوجۆر دەستیانبەسەردا گیراوە لەکاتی هێرشەکەدا و چەندین بەڵگەی بەجێماوی داعشیش دۆزراونەته‌وە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500