لەوکاتەوەی چەند مانگ لەمەوبەر ژەنەراڵی باڵای ئێران قاسم سولهیمانی کوژرا، سیاسی و شیکاروانە عێراقیەکان بە دیارونا دەڵێن کە تێبینی ژمارەیەك گۆڕانکاری سیاسی و ئەمنییان کردووە کە بە ئەرێنی دەیبینن بۆ عێراق.
كهمێك له سێ مانگ تێپهڕیهوه لهوكاتهوهی فەرماندەكهی پێشووی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران كوژرا لە 3 کانونی دووەم لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکادا لە بەغدا.
شیکاروانان وتیان لەوکاتەوەی سولهیمانی لەناوبراوە، عێراق دەرفەتی زیاتری هەیە سەربەخۆیی بچهسپێنێت و خۆی بەدووربگرێت لە دەستێوەردانی ئێران کە زیانی بۆ ئاسایش و وشککردنی سەرچاوەکانی هەیە.
توێژەر لە ناوەندی پلاندانانی ستراتیژی دیجلە، حسێن سافی بە دیارونای وت: "عێراق لەئێستادا دەرفەتێکی مەزنی هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی تۆڕە چەکدار و مافیاکان کە لە ساڵانی رابردوودا لەلایەن سولهیمانییەوە دامەزرێنران."
وتی لە چەند ساڵی رابردوودا، ئەم میلیشیانەی سەر بە ئێران "سەدان ملیار دۆلاریان لە سامانی عێراق بردووە بۆ خزمەتکردن بە پرۆژەکانی ئێران لە ناوچەکە" و ئاماژەیکرد بەوەی عێراق باشتر دەتوانێت جەخت لە سەروەریی خۆی بکاتەوە لەکاتێکدا ئەم میلیشیانە لاوازکراون.
وتیشی لەناوبردنی سولهیمانی لەکاتێکدا بوو کە خەڵکی عێراق دەهاتنە سەر شەقامەکان بۆ خۆپیشاندان دژی گەندەڵی حکومەت و نفوزی زیاد لە قەبارە و دەستێوەردانی ئێران لە وڵاتەکەیان.
ههروهها وتی: "ئەمە وایکرد شەقامی عێراق ببێتە کاراکتەرێکی سەرەکی لە دیمەنی سیاسیدا کە فشار دەخاتە سەر هێزە سیاسیەکان. لەو رووەوە، دەکرێت بوترێت کە عێراق به ژمارەیەك گۆڕانکاری ئهرێنیدا تێدهپهڕێت."
دەرفەتێك بۆ گۆڕان
سافی وتی لەئێستادا کە سولهیمانی رۆیشتووە، دەرفەت هەیە بۆ گۆڕان.
وتی سولهیمانی یەکێك بوو لە هێزە سەرەکیەکان لەپشت وشککردنی سامانی عێراقەوە و سەرپەرشتی دروستکردنی دەیان میلیشیای کرد، کە بە پارەی عێراق پشتیوانییان دەکرا.
سافی وتی: "نائامادەیی ئەو لەمڕۆدا دەرفەتێکی مەزنە بۆ هێنانە کایەی دیمەنێکی سیاسی فرەڕەنگتر، لەبەرئەوەی ئەو لە هەر بزوتنەوەیەکی مەدەنی یان ناسیۆنالیستی سیاسی دەدا کە وەك مەترسی دەیبینی."
وتیشی دەکرێت بوترێت کە ئەو قۆناغە تەواوبوو، ئێران ناتوانێت جێگرەوەیەك دابنێت تا ئەوە بکات کە سولهیمانی کردی.
ئاماژەیکرد بەوەی لە مەیدانی سیاسەتدا، دەنگی نوێ هەن لە پەرلەمان کە دەستیانکردووە بەوەی بدوێن به سەربەخۆیانە لە سەرۆکی فراکسیۆنەکانیان کە ناسراون بەوەی پەیوەندییان هەیە بە ئێرانەوە.
سەرۆکی حیزبی موستەقبەل و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، ئینتیفاز قەنبەر بە دیارونای وت: "بەدڵنیاییەوە لەئێستادا عێراق باشترە."
وتی: "هێزەکانی ئەمریکا دیارییەکی مەزنیان دایە عێراقیەکان بە لەناوبردنی ئەم تیرۆریستە [سولهیمانی]، کە تا دوا کاتژمێری ژیانی بەردەوامبوو لە تێکشکاندنی پرۆسە دیموکراتیەکە لە عێراق و وشککردنی سامانەکەی."
قەنبەر وتی لەڕێی پشتیوانییەوە بۆ حیزبوڵای لوبنانی و میلیشیاکان لە عێراق و سوریا، سولهیمانی "مەترسی بوو بۆسەر ئاشتی مەدەنی لە عێراق، بۆیە لەناوبردنی وەك کردنەوەی پەنجەرەیەکی نوێ بوو بۆ ئاییندهیهكی باشتر لە عێراق".
جێگرەوە بۆ سولهیمانی نییە
"سێ مانگ دوای مەرگی سولهیمانی، ئێرانیەکان هێشتا ناتوانن جێگرەوەیەكی بۆ دیاریبکەن،" سەرکردەی بەرەی رزگاری نیشتیمانی و پارێزگاری پێشووی نەینەوا، ئەسیل نوجەیفی بە دیارونای وت.
وتی: "ئەوەی بەڵاکەی بۆ ئێران خراپترکرد ئەوەیە پشتیوانی دارایی کە بۆ میلیشیا دڵسۆزەکانی خۆی دابیندەکرد، بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، کە بۆتە هۆی پاشاگەردانی لەنێوان ئەندامانی ئەم لایەنە چەکدارانەدا."
وتیشی: "خۆپیشاندانە چەند مانگیەکان لە عێراق زۆرێك لەوەیان خستەڕوو کە لە دڵی عێراقیەکاندایە، لە هەمووان بەرچاوتر رەتکردنەوەی زاڵبوون و دەستێوەردانی ئێرانە." وتیشی سولهیمانی پێش مەرگی لەوە تێگەیشت.
توێژەری کاروباری سیاسی لە عێراق، ئەحمەد حەمدانی بە دیارونای وت عێراق شایەتی "چەند گۆڕانکارییەکی بەرچاو بووە لەوکاتەوەی سولهیمانی لەناوچووە".
وتی: "لەسهر ئاستی سیاسی، سەرەڕای ئەو راستیەی کە قەیرانێك هەیە لەسەر پێکهێنانی حکومەت، ئەوە بەرچاوە کە ئێران چەند مانگێکە ناتوانێت ویست یان بۆچوونی خۆی بسەپێنێت."
حەمدانی وتی: "چەندین پەرلەمانتار و فراکسیۆن هەن کە دەنگیان دلێرتر دەبێت و نهتهوهگهراتر دەبن."
ئاماژەیکرد بەوەی: "تەنانەت بڕیاری داخستنی سنوور لەگەڵ ئێران، وەك بەشێك لە هەنگاوەکانی بەرگرتن بە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، یەکێك لە بڕیارە زیاتر سەربەخۆکان بوو کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە درا."
ناسیۆنالیزمی عێراق دەخرێتەڕوو
حەمدانی وتی دەروازە سنووری و بازرگانیەکان بابەتی سەرەکی بوون بۆ سولهیمانی و جەختیدەکردەوە لەوەی بەرهەم لە ئێرانەوە هاوردەبکرێت، کە وایدەکرد ئێران دەستی بە دراوی بایەخدار رابگات، بەربەستیشی بۆ گەشەکردنی پیشەسازی و کشتوکاڵی له عێراق دادەنا.
وتی دەربارەی دۆخی گشتیی ئاسایش لە عێراق، ئەو میلیشیانەی سولهیمانی دایمەزراندن "زیاتر پەرتەوازە بوون" و لەنێو خۆیاندا کێبڕکێ دەکەن لەسەر نفوز و بەرژەوەندییەکان.
وتیشی بەبێ سولهیمانی، ئەم میلیشیانە "لاواز و پەرتەوازە بوون".
ههروهها وتی خولیای شەقامی عێراقی ئەوەیه کە خەڵك چیتر نایهوێت هیچ هێزێك ببینێت جگە لە هێزەکانی سوپا و پۆلیس بۆ سهپاندنی ئهمنییهت.
وتیشی شەقامی عێراقی ئەم گروپە چەکدارانە وا دەبینێت کە هیچ دڵسۆزییەکیان بۆ عێراق نییە و "هیچ نین جگە لە داردەست یاخود تەنانەت کلكێك بۆ جێبەجێکردن و خزمەتکردنی بەرژەوەندیەکانی ئێران".
حەمدانی وتی: "لەبەرئەوە وەڵام بۆ ئەو پرسیارەی ئاخۆ عێراق دۆخی باشترە بە لهناوبردنی سولهیمانی، بەدڵنیاییەوە بەڵێیە."
وتیشی: "لەناوبردنی ترسێکی زۆری دروستکردووە لەنێو ئەو سەرکردانەی میلیشیاکاندا کە کاریاندەکرد لەژێر فەرمانی ئەودا بەوەی چارەنوسێکی هاوشێوەی ئهوهی سەرکردەکەیان دەبێت."