هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق ناوچەی نوێ ئازاد دەکەن لە رۆژئاوای موسڵ

هێزەکانی عێراق چوارشەممە (8 ئازار) چەند ناوچەیەکی نوێیان ئازادکرد لە رۆژئاوای موسڵ لەدەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە دیارونای راگەیاند.

فەرماندەییەکە رایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنە زەمینیەکانی عێراق پاڵپشتییەکی گەورەیان پێگەیشت لە فڕۆکە جەنگیەکان و راوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا زوبەیدی، بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق ئێستا نیوەی رۆژئاوای موسڵیان لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و هێشتاش پێشڕەوی دەکەن."

زوبەیدی وتی هێزەکانی عێراق چوارشەممە تەل خەزەف، سەکەنیە و وەحدەیان گرتەوە و زرگارکردنی باب تۆبیشیان گه‌یاندۆته‌ كۆتایی.

وتیشی "داعش زیانی قورسی ماددی و گیانی بەرکەوتووە لە هێرشە بەردەوامەکاندا" و ئاماژەی به‌وه‌ش دا کە پێشبینیدەکات رزگارکردنی گەڕەکی مەنسور ئەمڕۆ تەواو ببێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500