هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق 7 گوند لەدەستی داعش ئازاددەکەن لە رۆژئاوای وڵات

هێزەکانی عێراق زنجیرەیەك گوند دەگرنەوە لە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە رۆژئاوی عێراق لە نزیك سنوری سوریا دوای رۆژێك لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان بۆ پاککردنەوەی ناوچەکانی فوراتی سەرو لە پاشماوەی داعش، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پێنجشەممە (6 کانونی دووەم) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، یەحیا زوبەیدی، بەدیارونای وت: "دوای شەڕێکی توندوتیژ لەگەڵ تیرۆرستانی داعش، هێزە هاوبەشەکانی عێراق و هۆزەکان حەوت گوندیان ئازادکرد لەنێوان حەدیسە و عانە، لە رۆژئاوای ئەنبار."

زوبەیدی وتی: "هێزەکانی عێراق ئاڵای عێراقیان لە گوندە ئازادکراوەکان هەڵکرد و ئاڵای داعشیان لابرد."

گوندە ئازادکراوەکان پێكدێن لە دۆسە، ئەحدار، جەمس، تەلئەسفەر، سەفا، وادی عوبێد و تیل.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500