هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق پوختەی دەستکەوتەکانی شەڕی موسڵ رادەگەیەنن

لە 100 رۆژی یەکەمی شەڕی موسڵدا، هێزە هاوبەشەکانی عێراق دوو قەزا، پێنج ناحیە، 403 گوند، و 87 گەڕەکیان گرتۆتەوە لە بەشی رۆژهەڵاتی شارەکەدا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، فەریق عەبدولئەمیر یارەڵا، چوارشەممە (25 کانونی دووەم) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند.

یارەڵا وتی: "داعش زیانی سەختی بەرکەوتووە، کە هەزاران شەڕکەری کوژراون و برینداربوون، سەدان ئۆتۆمبێلیان سوتان و نزیکەی %80 جبەخانە سەربازیەکانیان دەستیانبەسرداگیرا لەم شەڕانەدا."

وتیشی: "شەڕەکانی رۆژئاوای موسڵ بەمزوانە دەستپێدەکات و تیرۆرستان توشی سەرسوڕمان دەکات."

هاوکات، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پێنجشەممە رایگەیاند کە لە ئۆپەراسیۆنەکانی پاککردنەوەی رۆژهەڵاتی موسڵ ژمارەیەك پارچەی ئەسەری دۆزرانەوە لە خانویەکی بەجێهێڵدراوی شەڕکەرێکی داعشدا.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا زوبەیدی، بە دیارونای وت: "هێزە ئەمنیەکان 100 پارجەی ئەسەرییان دۆزیوەتەوە کە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی شارستانیەتی ئاشوریەکان و ئیسلام لە خانوی ئەندامێکی داعشدا کە بەجێیهێشتون و هەڵهاتووە دوای ئەوەی هێزەکانی عێراق چونەتە شارەکە."

زوبەیدی ستایشی زۆری هاوکاری هاوڵاتیانی کرد لەگەڵ هێزەکانی عێراق، کە بووەتە هۆی دۆزینەوەی زۆربەی حەشارگەکانی داعش لە شارەکەدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500