هه‌واڵه‌كانی عێراق

سەرۆکی بەرەی نوسرە رەخنە لە ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەگرێت

لە ڤیدیۆیەکی ناوازەدا کە دووشەممە (27 شوبات) بڵاوکرایەوە، سەرۆکی بەرەی نوسرە محەمەد جۆلانی وتی هێرشەکانی کۆتایی هەفتە بۆ سەر شاری حومس پەیامێك بوون بۆ ئەو کەسایەتییانەی ئۆپۆزسیۆن کە لە گفتوگۆکانی ئاشتی جنێڤدا بەشداربوون تا "بچنەلاوە"، ئاژانسی فرانس پرێس سێشەممە رایگەیاند.

لە وتاری نێو ڤیدیۆیەکەدا، سەرکردەکەی بەرەی نوسرە، کە ئێستا بە بەرەی فەتح شام ناسراوە، بەرپرسیارێتی گروپەکەی لە بۆمبارانەکە دووپاتکردەوە، کە دەیانی کوشت لەناویاندا بەڕێوەبەری هەواڵگریی و هۆشداریی دا لە هێرشی زیاتریش.

نوێنەرانی ئۆپۆزسیۆن و رژێم ئەم هەفتەیە لە جنێڤن بۆ ئەو گفتوگۆیانەی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەرپەرشتییان دەکرێت و نیازیانە جەنگی خوێناوی شەش-ساڵەی سوریا کۆتایی پێبهێنن.

بەرەی نوسرە بێبەشکراوە لە لیژنەی باڵای دانوسانەکانی ئۆپۆزسیۆن، هەروەك گفتوگۆکانی پێشوو لە ئاستانە لەنێوان گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن و رژێمدا.

جۆلانی وتی هێرشەکانی حومس پەیامێك بوون تا "شەڕەکە بۆ گەلی ئێمە جێبهێڵن و خۆیان لابدەن".

بەرەی نوسرە لە تەمموزدا لە قاعیدە جیابۆوە، هەنگاوێك کە شیکاروانان بە هەوڵێکی شکستخواردوویان دانا بۆ دوایهێنان بە بوونی لە لیستی رەشی نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتەکانی خۆرئاوادا.

لە کانوونی دووەمدا، ئەو گروپە پەیوەندی کرد بە گروپە توندڕەوەکانی دیکەوە بۆ پێکهێنانی تەحریر شام .

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500