هه‌واڵه‌كانی عێراق

بڕیاره‌ ئەمریکاو روسیا هەوڵەکانیان بۆ هەماهەنگیی لە سوریا 'چڕبکەنەوە'

بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس رۆژی چوارشەممە (6 تەمموز) ئەمریکا و روسیا رایانگەیاند رێککەوتوون لەسەر ئەوەی هەماهەنگیی سەربازیی لەنێوانیاندا 'چڕبکەنەوە' لە سوریا.

کرملن رایگەیاند، "دوو لایەنەکە خواستی خۆیان بۆ چڕکردنەوەی هەماهەنگیی لەنێوان سوپای روسیا و ئەمریکا لە سوریا دووپاتکردۆتەوە،" ئەمەش دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆکی روسیا ڤلادیمێر پوتین و سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما.

وتی روسیا بانگێشتی ئەمریکای کردوە هاوکاریی بکات لە جیاوازییکردن کردن لەنێوان گروپە میانڕەوەکانی ئۆپۆزسیۆن لەگەڵ "گروپە تیرۆرستییەکانی وەك بەرەی نوسرە".

لە راگەیەندراوێکی جیادا، کۆشکی سپی رایگەیاند کە دوو سەرکردەکە پابەندبوونی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ شکستهێنان بە "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) و بەرەی نوسرە.

هەردوو سەرکردەکە جەختیانکرده‌وه‌ لە گرنگیی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆکانی ئاشتیی سوریا، لەژێر چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمەش دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە دوو خولی دانوسان لە جنێڤ کۆتایی هات بەبێ هیچ بەرەوپێشچونێك.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500