دادگایەکی بەلجیکی دوشەممە (13 شوبات) توندڕەوێکی سزادا بە 28 ساڵ زیندانی بە تۆمەتی کوشتن لە سوریا، لە یەکەم تاوانبارکردنی هاوشێوەدا لەو وڵاتە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی بێڵگە، ئەو پیاوە تەمەن 28 ساڵە، حەکیم ئیلۆوەساکی، ئەندامی شهریعه بۆ بهلجیكا (Sharia4Belgium) بوو، کە گروپێکی توندڕەوە لە شاری ئهنتڤێرپی باکوری وڵاتهكه.
گروپەکە ساڵی 2012 هەڵوەشاوەتەوە، دوای ناردنی ژمارەیەکی زۆر شەڕکەر بۆ سوریا و عێراق.
بێڵگە رایگەیاند کە ئیلۆوەساکی گەشتیکردووە بۆ سوریا لە تشرینی یەکەمی 2012 دا و لەوێ پەیوەندیکردووە بە گروپێکی توندڕەوەوە.
ئاژانسەکە رایگەیاند کە ئیلۆوەساکی نهێنی کوشتنی کەسێکی لای خۆشەویستەکەی باسکردووە لە بەلجیکا و دانیبەوەداناوە کە کەسێکی بارمتەی بە پێوەنانی فیشەك بەسەریەوە کوشتووە دوای ئەوەی خێزانەکەی نەیانتوانیوە پارەی داواکراوی پێبدەن.
ئەو نەیزانیوە کە هێڵی تەلەفۆنەکەی لەژێر چاودێریدابووە.
هەروەها گەڕاوەتەوە بۆ بەلجیکا لە مانگی نیسانی ههمان ساڵدا دا دوای ئەوەی بەسەختی برینداردەبێت، و دواتر دەستگیرکراوە.
دادگای تاوانی ئهنتڤێرپ رۆژی دوشەممە ئیلۆوەساکی سزادا بە زیندانیکردنی بۆ ماوەی 28 ساڵ.