هه‌واڵه‌كانی عێراق

بەلجیکا 3 کەسی تاوانبارکرد بە ناردنی خەڵك بۆ ناو داعش لە سوریا

دەسەڵاتدارانی سوریا چوارشەممە (7 کانونی یەکەم) دوو کەسی کۆسۆڤی و کەسێکی سربییان تاوانبارکرد بەتۆمەتی تیرۆر بە گومانی هاوکاریکردن بۆ ناردنی جەنگاوەران بۆ سوریا و کۆکردنەوەی کۆمەکی دارایی بۆ "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

داواکاری گشتی فیدڕاڵی رایگەیاند کە دادوەرێکی دژە تیرۆر سێ کەسی بەدەستبەسەرکراوی هێشتەوە لەو هەشت کەسەی کە لە هێرشەکانی رۆژی سێشەممە دەستگیرکرابوون لە سەرانسەری بەلجیکا، بەڵام ئەوانی تری ئازاد کرد دوای لێکۆڵینەوەکان.

نوسینگەی داواکاری گشتی لە راگەیەندراوێکدا وتی کە سێ کەسەکە، کە هەموویان تەمەنیان لە بیستەکاندایە، "تاوانبارکراون بە بەشداریکردن لە چالاکیەکانی گروپێکی تیرۆرستی دا."

دوای هێرشەکەی سێشەممە، نوسینگەکە رایگەیاند کە ئەوانەی دەستگیرکراون "تۆمەتبارکراون بە تێوەگلان لە ناردنی خەڵك بۆ سوریا و لە رووی ئابوریشەوە هاوکاری داعشیانکردووە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500