هه‌واڵه‌كانی عێراق

سەرکردەیەکی داعش لە موسڵ لە هێرشی ئاسمانی هاوپەیماناندا کوژرا

سەرکردەیەکی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە هێرشێکی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییدا لە موسڵ کوژرا، چوارشەممە (8 شوبات)، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند.

ئەنجومەنەکە رایگەیاند: "سەرکردەی باڵا وەلید سەرحان کوردی، ناسراو بە ئەبو عەلی کوردی، لە هێرشێكی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییدا کوژرا لە موسڵ."

بەیاننامەکە رایگەیاند: "کوردی بەرپرسی 'شەریعە'ی داعش بوو لە تەلکێفی باکوری موسڵ. ئەو لە خۆرئاوای موسڵ نیشتەجێبوو، دوانیوەڕۆی چوارشەممە کوژرا کاتێك خۆی و چوار یاریدەدەری بە ئامانجگیران لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانەوە لە گەڕەکی زەنجیلی لە موسڵ."

بەیاننامەکە رایگەیاند ئەو یەکێك بوو لەو ژمارە کەمەی کورد کە لە ریزەکانی داعشدا مابوون دوای ئەوەی زۆربەیان لە پێکدادانەکاندا کوژران، جا لەگەڵ هێزە کوردییەکانی عێراقدا بووبێت یاخود لەودیوی سنوور لە سوریا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500