هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشەکانی هاوپەیمانان 9 چەکداری داعش نزیك موسڵ دەکوژن

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند رۆژی پێنجشەممە (14 تەمموز) فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە چەندین ئامانجی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان دا لە گەیارە، باشوری موسڵ.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا نەجمەدین کەریم ئەلجەبوری بە مەوتینی وت، "بەیانی پێنجشەممە و لە هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییدا بۆ سەر گوندی کەنوزی ناوچەی گەیارە نۆ چەکداری داعش کوژران."

وتی هێزەکانی عێراق، بە پاڵپشتیی هاوپەیمانان، پێشڕەوییان لەو گوندە بەدەستهێنا وەك بەشێك لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی نەینەوا لەدەستی داعش.

وتی، "هێرشە ئاسمانییەکانی دیکە حەشارگەیەکی چەك و تەقەمەنییان وێرانکرد، لەگەڵ لۆرییەك کە چەکی تێدابوو لە گەیارە، موشەکهاوێژێك لە گوندی ئەجحالە، لەگەڵ تانکێکی تی -72 لە گەیارە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500