هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق پێشڕەویی گەورە بەدەستدێنن لە موسڵ

لە دوو رۆژی رابردوودا، هێزە هاوبەشەکانی عێراق ناوچەی زیاتریان گرته‌وه‌ لە شاری موسڵی کۆن لەده‌ست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا دووشەممە (22 ئایار) رایگەیاند.

فەرماندەی فەرماندەیی هێزە تایبەتەکان، عەمید خەڵەف بەدران، بە دیارونای وت: "هێزەکانمان شەش شوێنی نوێیان لە باب تۆب، باب بادیە و رەئس سنجار لە شاری موسڵی کۆن گرتۆتەوە و بەردەوامن لە پێشڕەوی، سەرەڕای هەوڵەکانی داعش بۆ وەستاندنیان بە ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو."

وتی نزیکەی بیست چەکداری داعش لە شەڕەکەدا کوژران، "لەنێویاندا محەمەد مەجبەل جەواری، والی کارگێڕیی کارەکانی نەینەوا و رەققە، کە لە هێرشێکی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییدا لە ناوچەی زەنجیلی کوژرا".

وتیشی ئامانجی هێزە هاوبەشەکان گەیشتنە بە مەیدانه‌ سەرەکیه‌كه‌ی موسڵی کۆن و دەورەدانی چەکدارانی داعش لەوێ.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500